"جارێکی دیکە دەنگدان دوا خرا"

بەغدا-KDP.info- پەرلەمانتارێکی پارتیی دیموکراتی کوردستان دەڵێ، بەھۆی دروستبوونی دەمەقاڵێ لەنێوان کورد و پەرلەمانتارانی دەوڵەتی قانوون، کۆبوونەوەی ئەمڕۆ بۆ سبەی دواخرا.
ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەفراکسیۆنی پارتیی دیموکراتی کوردستان (ئەردەلان نورەدینی) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی گوت" لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمانی عێراق ھەندێک پەرلەمانتار داوایان کرد دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان ھەڵوەشێتەوە و ھەندێکی دیکە داوایان کرد ھەرسێ سەرۆکایەتی ھەڵبوەشێتەوە، بەڵام لەوکاتەوە دەمەقاڵێ لەنێوان پەرلەمانتاران کورد و دەوڵەت قانوون دروست بوو تەنانەت دەبەی ئاویان لەیەکتر گرت، بۆیە کۆبوونەوەکە بۆ سبەی دواخرا.
دەیشڵێ، ھۆکاری ئەو دەمەقاڵێیە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە ھەندێک رەفتاری منداڵانە بەرانبەر بە پارتە کوردییەکان کرابوو.
ئاماژەیشی دا، تا ئێستا دیار نییە سبەی دەنگ بە کابینەی نوێی حکوومەتی عێراق دەدرێت یاخود نا.
بڵند ئیبراھیم




