٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

گەنجانی عەرەب سەقامگیرییان لا باشترە لە دیموکراتییەت

سەرچاوە: KDP.info

ئاژانسەکان-KDP.info-  ڕاپرسییەک دەربارەی تێڕوانینی گەنجانی عەرەب کە دوێنێ بڵاوبۆتەوە، زۆرینەیان داعش بە گەورەترین مەترسی دادەنێن و هەبوونی سەقامگیرییان لا باشترە لە دیموکراتییەت.

ئەوانەی ئەو بڕوایەیان هەیە بە بەراورد بە ساڵی پار ڕێژەکە بۆ 50% بەرز بۆتەوە، لە بەرامبەردا تەنها ڕێژەی 13% وتوویانە کە دەتوانن بیر لەوە بکەنەوە ڕێگری لە ڕێکخراوی تیرۆریستیی داعش بکەن.
بە گوێرەی راپرسییەکە، سێ لەسەر چواری بەشداربووان نیگەرانن و ترسیان هەیە لە بڵاوبوونەوەی دیاردەی "بەداعشبوون." ئەو راپرسییەکە لەلایەن دامەزراوەی "بێن شوین بیرلاند"ەوە ئەنجامدراوە کە بارەگاکەی لە ئەمەریکایە و 3500 کەس لە گەنجی کوڕ و کچ بەشدارییان تێدا کردووە، سێ یەکی بەشداربووەکان پێیان وایە کە بێکاری و نەبوونی دەرفەتی کار هۆکاری سەرەکین کە گەنجان ڕوو لە داعش دەکەن. دوای تێپەڕبوونی پێنج ساڵ بەسەر بەهاری عەرەبی، ڕێژەی 53% ڕایان وایە "هەبوونی سەقامگیری لە ناوچەکەدا گرنگترە لە بڵاوکردنەوەی دیموکراتییەت."
ڕێژەی پاڵپشتیکەران لە بەهاری عەرەبی بۆ نزیکەی نیوە دابەزیوە بە بەراورد بە ساڵی 2012 کە ئەوکات 72% بوو، کەچی ئێستا بۆ 36% دابەزیوە

هەواڵی پەیوەندیدار