پەیەدە لەبەر خاتری رژێم، هەڵبژاردنی لە رۆژئاوای کوردستان قەدەغە نەکرد

رۆژئاوای كوردستان-KDP.info- ئه‌ندامێكى كۆمیته‌ى سیاسیى یەكێتیى كوردى له سووریا رایده‌گه‌یێنێ، هه‌ڵبژاردن له سووریا له ماوه‌ى 45 ساڵى ڕابردوو هه‌ڵبژاردنى فه‌رمی و ڕه‌وا نییه، چونكه په‌رله‌مان شێوه‌یییه كه‌واته شه‌رعییه‌تى نییه، په‌یه‌ده‌ش له ده‌ڤه‌ره كوردییه‌كان قه‌ده‌غه‌ى ئه‌و هه‌بژاردنه‌ى نه‌كردووه، چونكه رێككه‌وتن له‌نێوان و ئه‌وان رژێمدا هه‌یه.
(نه‌واف حه‌سه‌ن ڕه‌شید) ئه‌ندامى كۆمیته‌ى سیاسیى یەكێتیى كوردى له سووریا، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی گوتى: "هه‌لبژاردن له سووریا له ماوه‌ى 45 ساڵى ڕابردوو هه‌لبژاردنى فه‌رمی و ڕه‌وا نییه، چونكه په‌رله‌مان شێوه‌یییه و سه‌ر به رژێمى به‌عس و (ئه‌سه‌ده) و خۆیان جێبه‌جێیان ده‌كرد و لایه‌نى خۆیان دیارى ده‌كرد، ئاخر هیچ په‌یوه‌ندییه‌كى نییه به میلله‌ته‌وه، هه‌ڵبژاردنى ئه‌مرۆیش كه ئه‌نجام ده‌درێت، ده‌كه‌وێته وارى پروپاگه‌نده‌وه، مخابن كۆمه‌ڵگاى نێوده‌وڵه‌تى رێگایان دا و قه‌ده‌غه‌ى ئه‌و هه‌ڵبژاردنه‌یان نه‌كرد، ئه‌وانه‌شى خۆیان كردووه‌ته چه‌كدار و ده‌سه‌ڵات پێویسته نه‌هێڵن شانۆكه‌ى (ئه‌سه‌د) و رژێمى سووریا جێبه‌جێ بێت، چونكه ئه‌و هه‌ڵبژاردنه بۆ گۆڕینى به‌ڵانس و هێزه له به‌رژه‌وه‌ندیى خۆیان بۆ جنێف3، هه‌روه‌ها په‌رله‌مان خه‌ڵكى ده‌وێت و زیاترین خه‌ڵكى سووریا ئێستا له ده‌ره‌وه‌ن و له‌سه‌ر خاكى خۆیان نین، واتا ئه‌م هه‌ڵبژاردنه هیچ شه‌رعییه‌تى نییه؛ خۆ پێشتریش ده‌یانگوت سه‌دا 99 خه‌ڵك ده‌نگى داوه، ڕاست نه‌بوو، ئیستایش كه‌س له‌سه‌ر ئه‌و خاكه نییه چۆن ده‌نگ ده‌درێت؟.''
له باره‌ى ده‌ڤه‌ره كوردییه‌كانیش له رۆژئاوای كوردستان (نه‌واف) گوتى: "به‌داخه‌وه شتى ئه‌مڕۆ ده‌بێت له رۆژئاوای كوردستان ئه‌زموونه بۆ رێڤه‌به‌ریا خۆسه‌ر و په‌یه‌ده و ده‌سه‌لاته‌كه‌ى، ئه‌گه‌ر به ڕاستى ته‌وافوق و رێككه‌وتن له‌نێوان ئه‌وان رژێمدا نه‌بێت، ئه‌وا نه‌یانده‌هێشت هه‌ڵبژاردن ئه‌نجام بدرێت له ده‌ڤه‌رى كورداندا، بۆیه بۆ خه‌ڵكى ئێمه دیار ده‌بێت كه ته‌وافوق و رێككه‌وتن له‌نێوانیاندا هه‌یه، بۆ ئه‌وه‌یه تا هه‌ندێك شه‌رعییه‌ت بدات به‌خۆى، به‌ڵام خه‌ڵكى ئێمه ده‌زانن ئه‌و رێككه‌وتنه هه‌یه؛ چونكه ئه‌و كاته‌ى په‌یه‌ده قه‌ده‌غه‌ى كارى رۆژنامه‌وانى و خۆپیشاندان و مه‌راسیمى جه‌نازه‌ى شه‌هیدان بكات، ئه‌ى بۆ ئه‌مڕۆ ناتوانێت قه‌ده‌غه‌ى هه‌ڵبژاردن بكات له ناوچه كوردییه‌كان؟، به‌م كاره‌شیان زیاتر رێككه‌وتنه‌كه‌یان بۆ خه‌ڵكى ئێمه دیار بوو، چونكه خه‌ڵكى ئێمه له‌وكاته‌ى ئێمه به‌شداریى هه‌لبژاردن ده‌كه‌ین، ئێنجا ئه‌وانیش به‌شدار ده‌بن، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئێمه به‌شدارى نه‌كه‌ین ئه‌وانیش ناچنه سه‌ر سندووقه‌كانى ده‌نگدان و، ئێستاش گرێدراون به رێڤه‌به‌ریا كانتۆنه‌كان و ده‌توانێت بڵێت نه‌چن به‌شدارى نه‌كه‌ن، بگره له عه‌ره‌ب و مه‌سیحییه‌كانیش، به‌ڵام په‌یه‌ده ئه‌و كاره‌ى نه‌كردووه و ناشیكات، چونكه رێككه‌وتن له‌نێوان په‌یه‌ده و رژێمدا هه‌یه.''
نه‌شوان به‌رزنجى




