٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

دەمیرتاش: خۆسەری و لێدانی خەندەق سیاسەتێکی هەڵە بوو

سەرچاوە: KDP.info

ئاژانسەکان-KDP.info-  هاوسەرۆکی هەدەپە، لێدانی خەندەق لەناو شارە کوردییەکان لەلایەن پەکەکەی بە سیاسەتێكی هەڵە ناو برد.


سەلاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆکی هەدەپە لە بەرلینی پایتەختی ئەڵمانیا ڕایگەیاند کە سیاسەتی لێدانی خەندەق لەناو شارە کوردییەکان لەلایەن پەکەکەوە سیاسەتێكی هەڵە بووە.
دەمیرتاش لە کۆبوونەوەیەکی جەماوەریدا وتی، ئێمە لەگەڵ ئاشتین چ لە باشوور یان لە باکوور، بە هەموو شیوەیەک دژی توندوتیژی و شەڕین.

سەبارەت بە گۆڕینی ستراتیژیەتی شەڕە لەلایەن پەکەکە و لێدانی خەندەق لەناو شارە کوردییەکان، دەمیرتاش وتی "لەبارەی گۆڕینی ستراتیژیی شەڕەوە پێویستە ئەو پرسیارە لە خودی پەکەکە بکەن، بەڵام ئێمە وەک حزبێکی دیموکراتیک پێمان وایە سیاسەتی خەندەق سەرکەوتوو نەبوو و زیانی بۆ میللەتەکەمان هەبووە". هەروەها لەبارەی خۆسەری دیموکراتیش ئاماژەی بەوە دا کە بەرزکردنەوەی ئەو دروشمە هیچ ئەنجامێکی نابێت.

شایانی باسە، ئەم هەڵوێستەی سەلاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆکی هەدەپە لەبارەی خەندەق و خۆسەری دیموکراتییەوە بووەتە جێی سەرسووڕمانی لایەنگرانی پەکەکە، چونکە پێشتر هەدەپە بە هەموو شێوەیەک پشتگیریی لێدانی ئەو خەندەقانەی دەکرد و بە پارێزگاریی گەلی کوردی لە ناوچەکەدا ناو دەبرد.
چاودێران پێیان وایە ئەم هەڵوێستە ئاماژەیەکی دیارە کە ناکوکیی نێوان هەردوو باڵی سەربازیی (قەندیل) و سیاسیی (هەدەپە)ی پەکەکە هەیە لەبارەی پرۆسەی ئاشتی و خوسەری دیموکراتی و لێدانی خەندەق لەناو شارە کوردییەکان.
 

هەواڵی پەیوەندیدار