٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

ماردین.. پاسێکی پڕ لە تەقەمەنی دەستی بەسەردا گیرا

سەرچاوە: KDP.info

ماردین-KDP.info-   لە شارۆچکەی یەشیللی سەربە پارێزگای ماردین، پاسێکی بچووک کە لەلایەن "چەکدارانی پەکەکەوە"، بۆمبی تێدا بار کرابوو، دەستی بەسەردا گیرا.

بەپێی زانیارییەکانی ئاژانسی ئانادۆڵوی حکوومەتی تورکیا، تیمەکانی پۆلیس لەو پاسە کەوتوونەتە گومانەوە کە بە بەردەم بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی یەشیللیدا تێپەڕیوە و ویستوویانە رایگرن. بەڵام دوای ئەوەی شۆفێرەکە ئامادە نەبووە بوەستێت، تیمەکان چاودێرییان کردووە. دواتر چەکدارەکان پاسەکەیان لەسەر رێگەی سەرەکیی نێوان یەشیللی - ئۆمەرلی جێ هێشتووە و خۆیان بە ئۆتۆمبیلێکی دیکە هەڵاتوون.
لە دوای پشکنینی پاسەکە ئەوە روون بوویەوە کە تەقەمەنی بار کردووە، لەبەر ئەوەش رێگاکە بە رووی هاتوچۆدا داخرا.
لەکاتێکدا هەوڵەکان بەمەبەستی دەستگیرکردنی چەکدارەکانی پەکەکە بەردەوامە، ئەوەش زانراوە کە تەقەمەنییەکانی ناو پاسەکە دەتەقێنرێنەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار