وەزیرە کوردەکان وەک خۆیان دەمێننەوە..سوننەو شیعە بوو بە کێشەیان
__2016_04_12_h19m10s7__HK.jpg)
بەغدا-KDP.info- لەکۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمانی عێراقدا کێشە لەنێوان سوننە و شیعە دروست بوو، بۆیە دەنگدان بۆ رۆژی پێنجشەممەی دابێ دواخرا.
ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتیی دیموکراتی کوردستان (د.عەرەفات کەرەم) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی گوت" لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمانی عێراق کێشە کەوتە نێوان سوننە و شیعە، بۆیە کۆبوونەوەکە بۆ رۆژی پێنجشەممەی دابێ دواخرا و پێدەچێ ئەو کات دەنگدان بۆ کابینەکە بکرێ.
(د.عەرەفات کەرەم) گوتیشی، وەزیرە کوردەکانی خۆمان لە پۆستەکانیاندا دەمێننەوە، تەنھا لەحاڵەتێک نەبێ ئەگەر سەرکردایەتی کورد بڕیاری گۆڕانکاری بدات، بۆیە ئێمەش وەکو کورد دەنگ بەو کابینەیە دەدەین.
بڵند ئیبراھیم




