٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

جیۆپۆلەتیکاڵ مۆنیتەر: فرۆشتنی گازى هەرێم لە ڕێگەى ئێرانەوە بڕیارێکى ژیرانەیە

سەرچاوە: KDP.info

ئاژانسەکان-KDP.info-  سایتى جیۆپۆلەتیکاڵ مۆنیتەر ڕاپۆرتێکی دەربارەی فرۆشتنی گازى سروشتیى هەرێم لە ڕێگەى ئێرانەوە بڵاو کردەوە و ئەو هەنگاوەی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی بە بڕیارێکى ژیرانە وەسف کرد.

 

 سایتى جیۆپۆلەتیکاڵ مۆنیتەر لە ڕاپۆرتێکى شیکاریدا دەربارەى ئەگەرى بەبازاڕکردنى گازى سروشتیى هەرێم لە ڕێگەى ئێرانەوە باس لەوە دەکات کە هەرێمی کوردستان بڕیارێکى ژیرانەى داوە و دروستکردنى پەیوەندیى وزە لەگەڵ ئێران دابینکردنى ئەمنییەتى هاووڵاتیان و ئابوورى و سەربەخۆیى زیاترە.

 

سەرچاوەکە ئاماژەی بە هەوڵەکانى حکوومەتى هەرێمی کوردستان بۆ فرۆشتن و هەناردەى نەوت و گازى خۆى کردووە لەگەڵ ئەو بەربەستانەى هاتوونەتە ڕێگەى دەڵێت، لەساڵى 1970وە تائێستا ئۆتۆنۆمیى هەرێمی کوردستان ڕووبەڕووى چەندین گرفت و ڕێگریى ناوخۆیى و دەرەکى بووەتە، بەڵام لەم دواییانەدا حکوومەتى هەرێمی کوردستان گەورەترین هەنگاوی بەرەو سەربەخۆیی زیاتر لە عێراق هاویشتووە.

هەواڵی پەیوەندیدار