مووچەی ئەم شوێنانە دابەش دەکرێ

هەولێر-KDP.info- وەزارەتی دارایی حکوومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند کە مووچەی پێشمەرگەی زێرەڤانی، ئەنجوومەنی ئاسایش و خانەوادەی شەهیدان و ئەنفالکراوان دابەش دەکرێ.
بەگوێرەی راگەیێندراوەکەی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان سبەینێ، مووچەی فەرماندەی پێشمەرگەی زێرەڤانی و هێزی ئامادە دابەش دەكرێت.
رۆژی پێنجشەممەیش، مووچەی ئەنجوومەنی ئاسایش و دەزگای گشتیی ئاسایش دابەش دەكرێت.
هەروەها رۆژی یەکشەممەی دابێیش دەستدەکرێ بەدابەشکردنی مووچەی خانەوادەی شەهیدان و ئەنفالكراوەكان و زیندانیانی سیاسی.




