٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

دوای شەڕی داعش، ئاوەدانکردنەوەی عێراق ئەرکێکی نێودەوڵەتییە

سەرچاوە: KDP.info

ئاژانسەکان-KDP.info-  وەزیری بەرگریی ئەمەریکا ڕایگەیاند دوای شەڕی داعش ئاوەدانکردنەوەی عێراق ئەرکێکی نێودەوڵەتییە.

 

 لە سەردانیدا بۆ بنکەیەکی سەربازیی ئەمریکا لە ھیندستان، ئەشتون کارتەر وەزیری بەرگریی ئەمریکا ڕایگەیاند دوای شەڕی داعش ئاوەدانکردنەوەی عێراق ئەرکێکی نێودەوڵەتییە.

لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ھاریکاریی کەنداوی ئەمریکا – وڵاتانی کەنداو، وەزیری بەرگریی ئەمریکا داوا لە وڵاتانی کەنداو دەکات بەشداریی لە ئاوەدانکردنەوەی عێراق بکەن، دوای ئەوەی لە تیرۆریستانی داعش پاک دەکرێتەوە.

کارتەر ئەوەشی وتووە کە ناکۆکییە سیاسییەکانی عێراق ڕێگری لە شەڕی دژ بە داعش ناکات و ھاوکارییەکانمان بۆ عێراق زیاد دەکەین لە ھێزی تایبەت و لەوانەیە ھێلیکۆپتەری ئاپاچیش بەشداریی شەڕەکە بکەن.

هەواڵی پەیوەندیدار