سعودیا سندوقێکی بۆ ئاوەدانکردنەوەی ناوچە سوننی و کوردییەکان دامەزراند
_(1)__2016_04_12_h16m17s0__HK.jpg)
ئاژانسەکان-KDP.info- سه‌رچاوه‌یه‌كی سیاسیی ئاگادار، بابه‌تی دامه‌زراندنی سندوقی سعودیا-كه‌نداو بۆ دووباره نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی پارێزگا سوننە و كوردییه‌كانی ئاشكرا كرد.
کەناڵی ئافاق لە سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگاداری گواستەوە کە سامر السبهان، باڵیۆزی سعودیا له به‌غدا به‌دواداچوون و سه‌رپه‌رشتیی سندوقی كه‌نداو بۆ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی پارێزگا سوننه و كوردییه‌كان ده‌كات.
سه‌رچاوه‌كه له لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانیدا گوتی: محمد بن سه‌لمان سندوقی سعودیا-كه‌نداو بۆ ئاوەدانکردنەوەی پارێزگای ئه‌نبار و هه‌روه‌ها پارێزگا سوننە و كوردییه‌كان دامه‌زراندوه و ئه‌وانه‌ی ئه‌م پارێزگایانه نۆژه‌ن ده‌كه‌نه‌وه كۆمپانیاكانی سعودیا و كه‌نداون.
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی به‌وەش كرد كه السبهان به هاوكاری له‌گه‌ڵ كه‌سایه‌تییه‌كانی پارێزگاری ئه‌نبار به‌دواداچوون و سه‌رپه‌رشتیی نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی پارێزگاكه ده‌كه‌ن.




