٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

سعودیا و ئوردن دژی دەستوەردانی ئێرانن لە وڵاتانی ناوچەكەدا

سەرچاوە: KDP.info

ئاژانسەکان-KDP.info-  هەردوو شانشینی سعودیا و ئوردن، دژایەتیی خۆیان بۆ سیاسەتی دەستوەردانی ئێران لە وڵاتانی ناوچەكە ڕاگەیاند.

 

 سایتی ئەلعەرەبیە بڵاوی كردەوە، دوای كۆبوونەوەی نێوان محەمەد بن سەلمان جێنشینی سعودیا و شا عەبدوڵڵا پادشای ئوردن، لە بەیاننامەیەكی هاوبەشدا، هەردوو وڵات، دژایەتیی خۆیان لەگەڵ سیاسەتی دەستوەردانی كۆماری ئیسلامیی ئێران لە كاروباری ناوخۆی وڵاتانی ناوچەكە دەربڕی و هۆشدارییان دایە تاران كە دەست لەو سیاسەتە هەڵبگرێت.

 

بەیاننامەكەی نێوان ڕیاز و عەممان، وێڕای جەختكردنەوە لەسەر هاوكاریی دوولایەنە لە دژایەتیكردنی تیرۆر، چۆنیەتی پەرەپێدانی هاوكاری لە بوارەكانی سەربازی، بازرگانی، ئابووری و وزەی لەخۆ گرتبوو و هەروەها ڕێككەوتنێكیش لەبواری دامەزراندنی سندووقی سەرمایەگوزاریی هاوبەش لەلایەن نوێنەرانی هەردوو وڵاتەوە واژۆ كرا.

هەواڵی پەیوەندیدار