٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

یەكەم سەربازی ئەرتەشی ئێران لە سووریا كوژرا

سەرچاوە: KDP.info

ئاژانسەکان-KDP.info-  سەرچاوەكانی هەواڵی ئێران بڵاویان كردەوە كە كۆماندۆیەكی ئێرانی لە سووریا كوژراوە.

 

 ئاژانسی یۆرۆ نیوز لە سەرچاوەكانی ئێرانی گواستەوە كە كۆماندۆیەكی سەر بە تیپی 65ی ئەرتەشی ئێران لە شەڕەكانی سووریادا كوژراوە. ئەو كۆماندۆیە بە یەكەم كوژراوی ئەرتەشی ئێران لە ناو خاكی سووریا دادەنرێت.

 

تیپی 65ی كۆماندۆی سەر بە هێزی زەمینیی ئەرتەشی ئێران كە بە كڵاو سەوزەكان ناسراون، هێزێكی تایبەتی ڕاهێنراون و لە سەرەتای ئەو مانگەوە ڕەوانەی سووریا كران و وەك بەرپرسانی ئێرانی ڕایانگەیاندووە ئەركی ئەو هێزانە پاراستنی شوێنە پیرۆزەكانی شیعە لە سووریا و ڕاوێژكاریی سەربازی بۆ حكومەتی بەشار ئەسەدە.

 

تائێستا لەژێر ناوی پاراستنی مەزارگە شیعەكان لە سووریا، دەیان ئەفسەر و پلەداری سوپای پاسدارانی ئێران لە شەڕەكانی حەلەب و ناوچەكانی دیكە كوژراون.

هەواڵی پەیوەندیدار