٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

تا ئێستا سەرۆک فراکسیۆنەکان لەگەڵ سەرۆکوەزیران لە کۆبوونەوەدان

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا-KDP.info- سەرۆکوەزیرانی عێراق ژمارەیەک کاندیدی نوێی بۆ پۆستە وەزاریەکان لەگەڵ خۆی هێناوە بۆ پەرلەمان و لەئێستادا لەکۆبوونەوەدایە لەگەڵ سەرۆک فراکسیۆنەکان، بۆیە دیار نییە ئەمڕۆ دەنگ بەکابینەی نوێ دەدرێ یاخود نا.

پەرلەمانتاری پارتیی دیموکراتی کوردستان (سەرحان سلێڤانەیی) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند" سەرۆکوەزیرانی عێراق ژمارەیەک کاندیدی نوێی ھێناوە بۆ پەرلەمان بۆ پۆستەوەزارەیەکان، بۆیە لەئێستادا لەگەڵ سەرۆک فراکسیۆنەکان لەکۆبوونەوەدایە، بۆ ئەوەی ئاخۆ دەگەنە رێکەوتنێکی پێشوەختە تا دەنگ بەکابینەی نوێ بدرێت یاخود نا.
وتیشی، تا کۆبوونەوە تەواو نەبێ دیار نییە کورد چ ھەڵوێستێکی دەبێ، چونکە سەرۆک فراکسیۆنەکانی کوردی لەکۆبوونەوەکە بەشدارن.

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار