ڕێزان حەیدۆ: دەمانەوێ سووریا بە یەكگرتوویی بمێنێتەوە

ئاژانسەکان-KDP.info- ئەندامێكی ئەنجومەنی دیموكراتیی سووریا ڕایگەیاند ئەوان دەیانەوێ سووریا بە یەكگرتوویی بمێنێتەوە.
ڕێزان حەیدۆ ئەندامی ئەنجومەنی دیموكراتی سووریا، بە ئاژانسی هەواڵی سپۆتنیكی ڕووسیای ڕاگەیاند كە زۆرینەی كورد لە سووریا حەز دەكەن وڵاتەكەیان بە یەكگرتوویی بمێنێتەوە و جەخت لەسەر پێویستیی دیالۆگی ئاشتی لە وڵات دەكەنەوە.
جێی باسە، ڕۆژی 17ی مانگی ڕابردوو لە كۆنفرانسێكدا لە ڕومەیلەی پارێزگای حەسەكە لە ڕۆژئاوای كوردستان، كورد لە سووریا بڕیاری فیدراڵی دا لە هەرێمی ڕۆژئاوا. بەپێی ئاژانسێكی هەواڵی فەرەنسا، ئەو سێ ناوچەیەی سووریا كە لە ژێر كۆنترۆڵی كوردەكاندان، دەنگیان لەسەر ڕازیبوون لەسەر دامەزراندنی سیستمی فیدراڵی داوە.




