سەرۆكی كوتلە كوردستانییەكان لەكۆبوونەوەدان

بەغدا-KDP.info- ئەندامێكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند، بڕیارە سەرۆكی فراكسیۆنە كوردستانیەكان لە بەغدا، لەبارەی هەڵوێستی كورد و ئەو رێككەوتنەوە كۆ ببنەوە كە بە بێ كورد واژۆ كراوە.
(د. ئەشواق جاف)، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: "بڕیارە پاش كەمێكی دیكە، سەرۆكی فراكسیۆنە كوردستانییەكان لەبارەی ئەو رێككەوتنەوە كۆ ببنەوە كە بە بێ ئامادەبوونی كوتلە كوردستانییەكان واژۆ كرا و، هەروەها قسە لەسەر هەڵوێستی كورد دەكرێت كە لە حكوومەتی نوێی عێراقدا چی دەبێت".
(جاف) گوتیشی: "تا ئێستا ئێمەی كورد كاندیدمان پێشكەش نەكردووە بۆ پۆستەكان لەم حكوومەتەدا و، دەبێت یەكهەڵوێست بین لە بەغدا".
نەشوان بەرزنجی




