وەزیری بەرگریی فەرەنسا له ھەولێره

ھەولێر-KDP.info- ئهم ئێوارهیهی دووشهممه، (ژان-ئیف لۆدریان) وەزیری بەرگریی فەرەنسا، دوای سەردانەکەی بۆ بەغدا، بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە ھەولێر.
(ژان-ئیف لۆدریان) وەزیری بەرگریی فەرەنسا ماوەیەک پێش ئێستا گەیشتە ھەولێر و لەلایەن سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتیی ھەرێمی کوردستان، بریکاری وەزارەتی پێشمەرگە و ئەمینداری گشتیی وەزارەتی پێشمەرگە پێشوازی لێ کرا.
(ژان-ئیف لۆدریان) ئەمڕۆ سەردانی بەغدای کرد و لەگەڵ بەرپرسانی عێراقدا باسیان لە ھەڵمەتی نێودەوڵەتی دژی رێکخراوی داعش کرد و، ھەر پەیوەست بەم بابەتەش لەگەڵ (فوئاد مەعسووم) سەرکۆماری عێراق و (خالید عوبەیدی) وەزیری بەرگریی عێراقیش کۆ بووهوه.
شایانی ئاماژە پێکردنە، فەرەنسا بە فڕۆکەی جەنگی و راھێنەرانی سەربازی لەگەڵ سوپای عێراق و (پێشمەرگە) بەشدارە لە ھاوپەیمانێتیی نێودەوڵەتیی دژی داعش بە سەرۆکایەتیی ئەمریکا.
فایزە پاڵانی




