٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

قادر قادر: ڕۆژ نییە چەکدارێکی داعش خۆی ڕادەستی پێشمەرگە نەکا

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر -KDP.info- فەرماندەی گشتی هێزی پێشمەرگە لە میحوەری گوێڕ دەڵێ، داعش تواناکانی جارانی نەماوە لە بەشێکی سەنگەرەکانیش خۆیان بەرانبەر بە پێشمەرگە ڕاناگرن و خۆیان ڕادەستی پێشمەرگە دەکەنەوە.

 

(قادر قادر)، بەرپرسی میحوەری گوێڕ و فەرماندەی هێزی پێشمەرگە بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "لە چەندین بەرەی جیاوازەوە داعش و، چەکدارەکانی داعش خۆیان ڕادەستی هێزی پێشمەرگەی کوردستان دەکەنەوە ئێستاش ئەوانەی خۆیان ڕادەستی پێشمەرگە کردووە لەژێر لێکۆڵینەوەدان و، دەبێت زانیاری تەواویان لەسەر وەبگرێت، هۆکاری ئەو خۆڕادەستکردنەوەش ئەوەیە کە بەرگەی هێرشەکانی هێزی پێشمەرگەی کوردستان ناگرن چونکە ئەوانەی پێشووتر ئەزموونی شەڕیان هەبوو، لەناو داعش پێشمەرگە لە گۆڕی نان ئێستاش کەسانی کەم‌ئەزموون و کەسانی بیانی لەناو داعش هێرش بۆ پێشمەرگە دەکەن، گوتی: "بە داخەوە لە ماوەی ڕابردوو لە هێرشێکی سوپای عێراق بۆ سەر چەند گوندێکی مەخموور ئەو سوپایە تێک شکا کە بەشێک لە چەکەکانیان کەوتە دەست داعش بۆیە نابێت هەڵەی لەو شێوە دووبارە ببێتەوە چونکە داعش لە تواناکانی جارانی پاشەکشەی کردووە و لاواز بووە".

کارزان سەباح هەورامی

هەواڵی پەیوەندیدار