سبەینێ دوا وادەی کابینەکەی عەبادییە؛ پێناچێ دەنگی پێ بدرێ

بەغدا-KDP.info- سبه‌ی دانیشتنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق به‌ڕێوه ده‌چێت و پێناچێت وا زوو ناوی وه‌زیره‌كانی حكوومه‌تی ته‌كنۆكرات ده‌نگیان پێ بدرێت؛ دیارە كوردیش هەر له‌سه‌ر هه‌ڵوێستەکەی خۆیەتی.
(نه‌دا مێرگه‌سۆری) بڕیارده‌ری فراكسیۆنی پارتیی دیموكراتی كوردستان له ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "سبه‌ی سێشه‌ممه دانیشتنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق به‌ڕێوه ده‌چێت؛ و هه‌رچه‌نده دواواده‌یه بۆ ده‌نگدان له‌سه‌ر کابینەی ته‌كنۆكرات به‌ڵام له كارنامه‌ی دانیشتنه‌كه‌دا هاتووه سێ پرۆژه‌یاسا ده‌خرێته ده‌نگدانەوە و، پرۆژه‌یاسایه‌كیش خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌می لێ ده‌كرێت؛ دیاریش نییە سه‌رۆكوه‌زیران دێتە دانیشتەکەوە یاخود نا؟"
بڕیارده‌ری فراكسیۆنی پارتیی دیموكراتی كوردستان له ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق گوتیشی: "به پێی ئه‌و دانیشتنانه‌ی كه له‌گه‌ڵ سه‌رۆكوه‌زیراندا كراوه و له‌گه‌ڵ ئه‌و ناڕه‌زایه‌تیانه‌ی كه سه‌رۆك فراكسیۆنه‌كان و حزبه سیاسیه‌كانی عێراق هه‌یانبووه سه‌باره‌ت به گۆڕینی وه‌زیرەکان، له‌و باوه‌ڕه‌دام كه ئه‌م گۆڕانكارییه وه‌زارییه لە كاتی خۆیدا ناکرێ؛ دیارە ئەو ١٠ ڕۆژ مۆڵەتەی پەرلەمان دایبوو، بڕایەوە؛ جا پرسێکی ئا وەها گرنگ، پێویستی به گفتوگۆ و دانوستانی زیاتر هه‌یه و، دەبێ ڕای تێكڕای كوتله سیاسییه‌كان وەربگیرێت."
(مێرگه‌سۆری) له‌باره‌ی هه‌ڵوێستی كورد و پێشكه‌شكردنی ناوی پاڵێوراوان گوتی: "ئێمەی كورد له‌و هه‌ڵوێست و مه‌رجانەی داماننابوو پاشگەز نابینەوە؛ سەدا20، هەقی کوردە و، دەبێ هەر بیدرێتێ؛ دەبێ كورد خۆی وه‌زیره‌كان ده‌ستنیشان بكات."
نەشوان بەرزنجی




