عێراق ناتوانێ شکستەکانی چاک بکاتەوە

ئاژانسەکان-KDP.info- ماڵپەڕی فۆرن پۆڵەسی، کە گرنگی دەدات بە خستنەڕووی سیاسەتی دەرەوەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا نووسیویەتی، عێراق ناتوانێت شکستەکانی خۆی چاک بکاتەوە.
ماڵپەڕی فۆرن پۆڵەسی، کە گرنگی دەدات بە خستنەڕووی سیاسەتی دەرەوەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، بابەتێکی لەسەر پرۆسەی چاکسازی لە عێراق بڵاو کردووەتەوە کە تیایدا هاتووە: عێراق توانای چاککردنەوەی شکستەکانی نییە و دروستبوونی سیستمی عێراق لەسەر بنەمای تائیفی هەڕەشەی جیددی بۆسەر دەوڵەت دروست کردووە.
ڕاپۆرتەکەی فۆرن پۆڵەسی ئەوەشی باس کردووە کە شیعەکان چاکسازی ناکەن و دەست لە پەراوێزخستنی سوننەکان ناپارێزن، هەربۆیە هاووڵاتیان بەگشتی لە کار و ئەدای سیاسییەکانیان ناڕازین.
لەلایەکی دیکەوە، بارودۆخی عێراق گه‌یشتۆته ئاستێك كه ئیتر گه‌ڕانه‌وه بۆ سه‌قامگیریی ناوخۆی عێراق كارێكی ئەسته‌مه و ئاسۆی لێكهه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی عێراق دیاره، وته‌بێژی سه‌ربازیی (عه‌سائب جه‌واد الصلیباوی) له لێدوانێكدا هۆشداری ده‌دات كه عێراق كه‌وتوەته ناو پیلانێكی گه‌وره‌وه و (خالد العبیدی) وه‌زیری به‌رگریی عێراقیش ده‌ستی هه‌یه له‌و پیلانه‌دا.
(عین العراق نیوز) لێدوانی وته‌بێژی سه‌ربازیی (عه‌سائب جه‌واد الصلیباوی) بڵاو کردەوە کە ئاماژه‌ی بەوە كردووه هێزه‌كانی ئاسایشی پردی (بزیبز) له به‌رامبه‌ر برێك پاره‌ی دیاریكراو كه به فه‌رمانی وه‌زیری به‌رگریی عێراق بڕیار دراوه چه‌ندین كه‌س ده‌توانن له پرده‌كه بپه‌ڕنه‌وه به پشكنین و لێپرسینه‌وه‌یه‌كی زۆر ساده كه له‌ناویاندا چه‌ندین تیرۆریستی داعش هه‌یه به ئاشكرا و ئه‌مه‌ش ئاسانكاری و هاوكارییه‌كی به‌هێزی تیرۆریستانه بۆ هاتنه ژووره‌وه له ڕێگه‌ی په‌ڕینه‌وه له پرده‌كه.
له‌لایه‌كی دیکەوە، بە گوێرەی سەرچاوەکە، جه‌میله عوبیدی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌سه‌ر لیستی (وه‌ته‌نیه) عه‌بادی به سه‌رۆكێكی ئیهمال ناو ده‌بات به‌وه‌ی كه به‌رپرسیاره له لێنه‌پرسینه‌وه له وه‌زیر و به‌رپرسه گه‌نده‌ڵه‌كان.
هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه ده‌كات كه گۆڕینی ناوه‌كان هیچ له بابه‌ته‌كه ناگۆڕێت ئه‌گه‌ر لێپرسینه‌وه نه‌بێت، هه‌روه‌ها پێی وایه پێشكه‌شكردنی ناوه‌پێشنیازكراوه‌كانی عه‌بادی بۆ په‌رله‌مان له بارودۆخێكی داخراو و هێشتنه‌وه‌ی لیژنه‌ی پێشنیازكردنی ناوه‌كان به نهێنی كارێكی نایاساییه.
لێدوانه توند و دژ به‌یه‌كه‌كانی ناو لایه‌نه‌كان و به‌رپرسانی عێراقی ئاماژه‌ی ڕوونه بۆ دواكه‌وتن و بێ هیوابوونی عێراقیه‌كان به مه‌سه‌له‌ی چاكسازی و ئاسایشی عێراق. شارەزایانی ئابووری و سیاسی ڕایان وایە کە عێراق له ڕووی دارایی تووشی قه‌یرانێكی سه‌خت بۆته‌وه به هۆی گه‌نده‌ڵییه گه‌وره‌كانی به‌رپرسانی عێراقی كه له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆ و ده‌ره‌وه كاریگه‌ری له‌سه‌ر نه‌مانی متمانه دروستكردوه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی عێراق مه‌ترسی له‌سه‌ر پاره‌ی یه‌ده‌گی هه‌یه و ناتوانرێت زۆر خۆی بگرێت. هەروەها له‌ڕووی ئابوورییەوە ئێستا خاوه‌نی هیچ ژێرخانێكی ئابووری نییه و پرۆسه‌ی ئاوه‌دانكردنه‌وه و گه‌شه‌سه‌ندن و داهات و فرۆشتن ته‌واو هه‌ره‌سی هێناوه هیچ شتێك له عێراقدا سه‌رچاوه نییه بۆ بنیادنانی ژێرخان جگه له نه‌وت كه ئێستاش به‌هۆی قه‌رزی زۆر و دابه‌زینی نرخی نه‌وت، عێراق تووشی گه‌وره‌ترین كێشه‌ی ئابووری بۆتەوە.




