٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

نرخی نەوت بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەوە

سەرچاوە: KDP.info

ئاژانسەکان-KDP.info-  ئەمڕۆ دووشەمە نرخی نەوتی خاو بەرزبوونەوەی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی، و نرخی یەک بەرمیل نەوت گەیشتە 42.26 دۆلاری ئەمریکا.

(بی بی نیوز بزنس) ڕایگەیاند "ئەمڕۆ دووشەمە نرخی بەرمیلێک نەوتی خاو  لە بازاڕەکانی جیهان 42.26 دۆلاری ئەمریکا بووە و لە سەرەتای ئەم حەفتەیەوە نرخی نەوتی خاو بە ڕێژەی 6% بەرزبوونەوەی بەخۆوە بینیووە.

بەپێی لێدوانی شارەزایانی ئابووری، ئەم بەرزبوونەوەیە، بۆ وەستانی بەرھەم لە دەریای باکوور و ڕۆژئاوای ئەفریقیا دەگەڕێتەوە. وا بڕیارە ڕۆژی 17 ئەم مانگە لە دۆحەی پایتەختی قەتەر  دەوڵەتە بەرھەرمهێنەرەکانی  نەوت کۆببنەوە بەمەبەستی باسکردن لە سەر چۆنیەتیی بەرزکردنەوەی نەرخی نەوتی خاو لەبازاڕەکانی جیهان و سنووردارکردنی بەرھەمهێنانی نەوت لە وڵاتەکانیان.

هەواڵی پەیوەندیدار