توركیا لهوه دهكۆڵێتهوه چۆن بتوانێ له ڕووی داراییهوه هاوكاریی ههرێم بكات

ئیستانبووڵ-KDP.info- له كۆبوونهوهیاندا لهگهڵ سهرۆكوهزیرانی ههرێمی كوردستاندا، سهركۆمار و سهرۆكوهزیرانی توركیا رایانگهیاندووه كه، ئێستا ئەوان لێكۆڵینەوە لەوە دەكەن چۆن بتوانن بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی قەیرانی دارایی، هاوكاریی هەرێمی كوردستان بكەن.
سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ یەكشەممە 10 - 4 - 2016 (نێچیرڤان بارزانی) سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان و شاندێكی یاوەری، بە سەردانێكی یەك ڕۆژە گەیشتە شاری ئیستانبووڵی توركیا و، لەوێیش بە جیا لەگەڵ هەریەكە لە (ڕەجەب تەییب ئەردۆغان) سەركۆمار و (ئەحمەد داوودئۆغڵو) سەرۆكوەزیرانی توركیادا كۆ بووەوە.
لە دیدارەكاندا باس لە دواپێشهاتەكانی بارودۆخی هەرێمی كوردستان و عێراق و ناوچەكە بە گشتی لە ڕووی ئەمنی و ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆریستانی داعش و ئامادەكارییەكانی پرۆسەی ئازادكرنەوەی مووسڵ لە دەستی تیرۆر كرا. ههروهها پەیوەندییە دووقۆڵییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و توركیا لە بوارەكانی ئابووری و بازرگانی و تێپەڕاندنی ئەو قەیرانە داراییەی ڕووبەڕووی هەرێمی كوردستان بووەتەوە و پێكهاتەی نوێی حكوومەتی عێراقی فیدرال، خرانە بەر باسهوه.
هەردوو لا، سەركۆمار و سەرۆكوەزیرانی توركیا جەختیان لەوە كردەوە، كە پێویستە لایەنە عێراقییەكان هەوڵ بدەن گرفتەكانی نێوان خۆیان بە دیالۆگ و لێكگەیشتن چارەسەر بكەن. سەبارەت بە ئۆپەراسیۆنی ئازادكرنەوەی مووسڵیش، بە پێویستیان زانی كە لەگەڵ هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی، سوپای عێراق و پێشمەرگە و خەڵكی شارهكە بەشداری لە ئۆپەراسیۆنەكەدا بكەن.
ئاماژەیان بەوەش دا كە پەیوەندییەكی بەهێز لەنێوان هەرێمی كوردستان و توركیادا هەیە و دەكرێت پتەوتر بكرێن و، ئێستا ئەوان لێكۆڵینەوە لەوە دەكەن چۆن بتوانن بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی قەیرانی دارایی، هاوكاریی هەرێمی كوردستان بكەن.
لای خۆیەوە سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان جەختی لەوە كردەوە، كە پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و توركیا گرینگیی خۆیان هەیە و هەرێمی كوردستان لە هەوڵی بەردەوامدایە باشترین پەیوەندی لەگەڵ وڵاتانی دراوسێیدا هەبێت.
(نێچیرڤان بارزانی) ههروهها پوختەیەكیشی دەربارەی سەردانەكەی چەند ڕۆژی ڕابردووی شاندی هەرێمی كوردستان بۆ بەغدا و دیداریان لەگەڵ (جۆن كیری) وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا و (حەیدەر عەبادی) سەرۆكوەزیرانی عێراق و (د. فوئاد مەعسووم) سەركۆماری عێراق و بەرپرسانی دیكەی عێراقی خستە ڕوو و، هیوای خواست هەموو لایەنەكانی عێراق هەوڵەكانیان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی قەیرانی دارایی و شەڕی دژی تیرۆریستانی داعش و بنبڕكردنیان، یەك بخەن و لە داهاتوویشدا ئەو گفتوگۆ و ڕاوێژانە لەنێوان هەردوولادا بەردەوام دەبێت.
تاوتووكردنی چەند بابەتێكی پەیوەندیدار و جێگەی بایهخی بۆ هەردوولا، لایەنێكی دیكەی دیدارەكان بوون.





