لە میحوەری ڕۆژاوای کەرکووکەوە گورزێکی دیکە لە داعش وەشێندرا

ڕۆژئاوای کەرکووک-KDP.info- بەرپرسی میحوەری ڕۆژئاوای کەرکووک (د. کەمال کەرکووکی) ڕایگەیاند دیسان لە میحوەرەکەیانەوە گورزیان لە داعش وەشاندووە.
بەرپرسی میحوەری ڕۆژاوای کەرکووک (د. کەمال کەرکووکی) ڕایگەیاند کە "شەوی (٢٠١٦/٤/٩) لەسەر بنەمای زانیاری تیمی هەواڵگری میحوەر و بە هەماهەنگی لەگەڵ ژوری عەمەلیات و فڕۆکەکانی هاوپەیماناندا، گردبوونەوەیەکی تیرۆریستانی داعشمان لە ناوچەی شەلالاتدا بوردومان کرد و، داعش تیرۆریستێکی زۆریان لێ کوژرا و، ژمارەیەکی دیکەشیان لێ بریندار کرا.
دەیشڵێ، لە لایەکی دیکەوە هێزە سەربەرزەکانی کوردستان لە لیوای (١١) و، فەرماندەی کەرکووك و پشتیوانی (١) و، پشتیوانی (٢) بە سەختی شوێنی تیرۆریستانیان لە کوازعارەب و لە مراتە و ئەترافیان ئاگرباران و، بۆردومان کرد و، زیانێکی زۆریان بە تیرۆریستان گەیاند و، زۆریشیان لێ کوشتوبڕ کرن.




