٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

ئەمەریکا بنکەکانی دەستبەرکردنی تەقەمەنی لە عێراقدا زیاد دەکات

سەرچاوە: KDP.info

 

 ئاژانسەکان-KDP.info-  بەمەبەستی ھاوکاریی لایەنە عێراقییەکانی بەشداربووی ئۆپەراسیۆنی ڕزگارکردنی مووسڵ، ئەمەریکا بە نیازە ژمارەی بنکەکانی دەستبەرکردنی تەقەمەنی زیاتر بکات.

 

بنکەی ئاگر دابینکەرەکانی ئەمەریکا کە مارێنزەکان بەڕێوەی دەبەن، بۆ ھاوکاریی لایەنە عێراقییەکانی بەشداربووی ئۆپەراسیۆنی ڕزگارکردنی مووسڵ و بە پێی ڕاگەیاندراوی پەنتاگۆن، ئەمەریکا بە  نیازە ژمارەیان زیاتر بکات.

 

بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، بنکەیەکی نوێ لە نزیک مەخموور کراوتەوە کە لەلایەن مارێنزەکانەوە بەڕێوە دەبرێت، بەپێی وتەی ئەدمیراڵ ئەندرۆ لویس "ئەرکی ئەوان دابینکردنی تەقەمەنییە  بۆ  ھێزە عێراقییەکان، ھەروەک چۆن بۆ فڕۆکەکانی دابین دەکەین". 

 

 وەزیری بەرگری ئەمەریکا ئەشتون کارتەر و فەرماندەی ھێزەکان ژەنەراڵ جۆزێف دونفۆرد، لەسەر داوای باراک ئۆباما سەرۆکی ئەمریکا خەریکی ئامادەکردنی پڕۆژەن، لەسەر ئەوەی چۆن ئەمریکا بتوانێت ھەڵمەتەکە دژی چەکدارانی داعش بەگوڕ بکات. دونفۆرد لە پەنتاگۆن بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاند بۆ ئەم مەبەستە ھێزی زیاتر بۆ عێراق دەنێرین. ھەروەھا ڕایگەیاند "ئەمریکا بنکەی زیاتری دابینکردنی تەقەمەنی دادەمەزرێنێت وەک ئەوەی لە مەخموور ھەیە.

هەواڵی پەیوەندیدار