ئەڵمانیا، بە تاوانی فرۆشتنی کەرەستەی گومانلێکراو بۆ پیشەسازیی ئەتۆمی ئێران دادگاییان دەکات

ئاژانسەکان-KDP.info- دادگای فیدراڵی ئەڵمانیا سێ ھاووڵاتیی ئەڵمانی ڕاکێشاوەتە دادگا بەتاوانی فرۆشتنی ئەو پارچەکەلوپەلانە کە گومانی لێدەکرێت لە پیشەسازیی ئەتۆمیدا بەکارھێنرابن.
ڕادیۆی دۆیچە ڤێلا، ڕایگەیاند، ئەو ھاوڵاتییانە ئێستا لێکۆڵینەوەیان لەگەڵدا دەکرێت، چونکە لەساڵی 2013دا، پارچەیان بە ئێران فرۆشتووە کە بە "زمانە" دەناسرێن،گومان دەکرێت ئەو زمانانە لە کۆمەڵگای ئەتۆمیی(ئەراک)ی ئێران بەکارھێنرابن، ئەراک یەکێک لە ناوچە پیشەسازییە ئەتۆمییە بەناوبانگەکانی ئێرانە و ئێستا لە ژێر فشاری کۆمەڵگای نێودەوڵەتی و لە چوارچێوەی ڕێککەوتندا داخراوە بۆ مەبەست دیکە بەکاردێت.
لەلایەکی دیکەوە، دادگای فیدراڵی ئەڵمانیا 2 کەسی دیکەی تاوانبار کردووە بە ئەنجامدانی سیخوڕی بۆ ئێران لەسەر ڕێکخراوی موجاھدینی خەڵقی ئێران. ئێرانیش لەو تاوانبارکردنە ناڕازییە و ڕایگەیاندووە، ئەو ڕێکخراوە بە تیرۆریست ناسراوە دەستی ھەبووە لە کوشتنی 17 ھەزار کەس، لە نێویاندا، کورد و شیعەی عێراق.




