"10 ملیۆن کەس لە عێراق پێویستیان بە ھاوکاریی مرۆییە"

ئاژانسەکان-KDP.info- ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، ڕادەگەیەنێت، نزیکەی 10 ملیۆن کەس لە عێراق پێویستیان بە ھاوکاریی مرۆیی هەیە.
لە بەیاننامەیەکدا، ئۆفیسی کاروباری مرۆیی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، بارودۆخی مرۆیی لە عێراقدا بە ژمارە ڕادەگەیەنێت و دەڵێت، نزیکەی 10 ملیۆن کەس لە عێراق پێویستیان بە ھاوکاریی مرۆیی هەیە.
ئۆفیسەکەی یوئێن، نیگەرانیی خۆی ڕاگەیاند لەسەر ئەو بارودۆخەی کە خەڵکی گەڕاوەی ناوچە ئازادکراوەکان و ناوچەکانی شەڕ تێیدا دەژین و دەڵێت "نزیکەی 10 ملیۆن کەس بە شێوەیەک لە شێوەکان پێویستیان بە ھاوکاریی مرۆییە و بە پێی ئەو ھاوکارییانەی کە ئێستا ھەیە، تەنیا 20%ی پارەکە دەستەبەرە". دەڵێ "لە دوای ساڵی 2014 ەوە 3.4 ملیۆن کەس ئاوارە بوون و نزیکەی 3 ملیۆن تا ئێستا لە ژێر دەستی داعشدان و 540 ھەزار کەس گەڕاونەتەوە ماڵەکانی خۆیان."




