٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

"ھیچ وادەیەک بۆ تەواوبوونی ئۆپەراسیۆنی ڕزگارکردنی مووسڵ دیارنییە"

سەرچاوە: KDP.info

 

ئاژانسەکان-KDP.info-  وتەبێژی ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعش ڕایگەیاند ھیچ وادەیەک بۆ تەواوبوونی ئۆپەراسیۆنی ڕزگارکردنی مووسڵ دیارنییە.

 

کۆڵۆنێڵ ستیڤ وارن وتەبێژی ھاوپەیمانێتی نێودەوڵەتیی دژی داعش، بەیاننامەیەکدا کە لە پەنتاگۆن بڵاویکردەوە ڕایگەیاند "ھیچ وادەیەک بۆ تەوابوونی ئازادکردنی موسڵ دیار نییە."

 

وارن ڕایگەیاند "دانانی کات بۆ وادەی ئەو ئۆپەراسیۆنە گونجاو نییە، چونکە ئەو شەڕە بە زۆر شتەوە بەستراوە نازانین کۆتایی ئەمسال، سەرەتای ساڵی داھاتوو مووسڵ بە تەواوی لە داعش ڕزگاری دەبێت."  لە بارەی ئەوەی کە (یو ئێس ئەی تودەی) لەسەر  چەکدانانی  ھەندێک لە سەربازانی عێراق لە بەرەکانی شەڕ بڵاویکردووەتەوە، وارن ڕایگەیاند "لەوانەیە شتی وا ڕوویدابێت لە شەڕدا ئاساییە و ئەمە ڕوودەدات".

هەواڵی پەیوەندیدار