٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

گروپێکی ئیسلامییەکان ددان بەوەدا دەنێ کە چەکی قەدەغەکراوی دژی کوردەکانی حەلەب بەکارھێناوە

سەرچاوە: KDP.info

 

ئاژانسەکان-KDP.info-  گرووپی جەیشی ئیسلام، کە دژی حکوومەتی سووریا دەجەنگێ، ددانیان بەوەدا ناوە کە چەکی قەدەغەکراویان دژی کوردەکانی حەلەب بەکارھێناوە.

 

لە بەیاننامەیەکدا کە کەناڵی بڕووسیای ئەمڕۆ  بڵاویکردووەتەوە، دەڵێت ئەو گرووپە دوای ئەوە ددانیان بەوەدا ناوە،کە ڕاپۆرتێك لەسەر بەکارھینانی چەکی کیمیاوی لە دژی کوردەکانی گەڕەکی شێخ مەقسوود لە شاری حەلەب بڵاوکراوەتەوە.

 ئەو گروپە ئیسلامییە توندڕەوە، دیارییان نەکردووە،کە چ جۆرە ماددەیەکیان بەکارھێناوە، بەڵام دەڵێت ئەنجامدەرانی ئەو کارە سزا دەدەین.

لە ساڵی 2014 ەوە چەکدارەکانی یەپەگە چوونەتە ناو گەڕەکی شێخ مەقسودی حەلەب، و بەردەوام لەژێر ھەڕەشەی گروپە ئیسلامییەکاندایە.  

هەواڵی پەیوەندیدار