٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

ئەمەریکا، شەڕی ئەلیکترۆنیی دژی داعش ڕاگەیاند

سەرچاوە: KDP.info

 

ئاژانسەکان-KDP.info-  وەزیری بەرگریی ئەمەریکا ڕایگەیاند، فەرمانی دەستپێکردنی شەڕی ئەلیکترۆنیم دژی داعش دەرکردووە. 

 

ئاشتون کارتەر وەزیری بەرگریی ئەمریکا، لە ناوەندی لێکۆڵینەوە ستراتیژییەکان، بەناوی دۆزینەوەی بنەمای نوێ ڕایگەیاند فەرمانی دەستپێکردنی شەڕی ئەلیکترۆنیم دژی داعش دەرکردووە و سەرۆکی  فەرمانگەی ئەلیکترۆنی وەزارەتم ڕاسپاردووە دەست پێبکات.

وەزیری بەرگریی ئەمەریکا وتی، ئەم چالاکییە نوێیە دژی داعش، لەلایەن فەرمانگەی ئەلیکترۆنییەوە بەڕێوە دەچێ و یەکەم ئەرکی  ئەو فەرمانگەیەی پەنتاگۆنە کە لە ساڵی 2009ەوە دامەزراوە. ئامانجی ئەم شەڕە ئەلیکترۆنییە بە وتەی کارتەر، بریتییە لە ڕێگرتن لە داعش تا بتوانن پەیوەندیی بە ھێزەکانیانەوە بکەن، ڕێگە لە پارە پەیداکردن و تاوانەکانیان بگیرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار