٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ئەمرۆ گەشتی ئاسمانی نێوان ئامه‌د و هه‌ولێر دەست پێدەکات

سەرچاوە: KDP.info
 
ھەولێر -KDP.info- بریارە  ئەمرۆ گەشتی ئاسمانی نێوان ھەولێر و ئامەد بکرێتەوە، بەرێوەبەری فرگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى ھەولێریش  دەڵێ، ئەمە بۆیەکەم جارە گەشتی نێوان دووشاری کوردستان ئەنجام بدرێت.
 
پێوه‌ست به‌ كردنه‌وه‌ى هێڵى ئاسمانى نێوان هه‌ولێر و ئامه‌د (تەلار فایەق) بەرێوەبەری فرگه‌ى نێودەوڵەتی ھەولێر، بۆ ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان دواو گوتى: "ئەمە بۆیەکەم جارە گەشتێک لە نێوان دووشاری کوردستان  بکرێتەوە، ئەوەیش ئەو گەشتەی نێوان شاری ئامەد و ھەولێرە کە بڕیارە سه‌عات٢ی پاش نیوەرۆ بگەنه‌ شاری ھەولێر، بەڵام لە ئەمرۆ بەدواوە گەشتەکان دەبنە ھەفتەی سێ جار، گەشتەکانیش لە رێگەی ھێڵی ئاسمانی تورکیاوە دەبێت."
 
(فایەق) گوتیشی: "ئەم ھێڵە گرنگیەکی زۆری ھەیە لە نێوان ھەولێر و تورکیا بەو ھۆیەوە گەشتیاران دەتوانن ئاسانتر گەشت بکەن، بەتایبەت ئاسانکارییە بۆ سەرمایەداران و بازرگانان."
 
جێگاى بیرهێنانه‌وه‌یه‌، پێشتر گەشتی ئاسمانی نێوان ھەولێر و  (روھا، عەنتاب و ئەدەنه‌) لە باکووری کوردستان ئەنجام دەدران، بەڵام ماوەیەکە وەستاون، بۆیە ئێستا بۆ یەکەمجارە ھێڵی ئاسمانی نێوان ئامەد و ھەولێر دەکرێتەوە.
 
فایزە پاڵانی
 

هەواڵی پەیوەندیدار