شنگال سه‌دا95ـی له مین پاککراوەتەوە

شنگال-KDP.info- فه‌رمانده‌ی كه‌تیبه‌ی ئه‌ندازه‌ی سه‌ربازی سه‌ر به هێزه‌كانی پشتیوانی یه‌ك له كه‌رتی شنگال دەڵێ تیمه‌كانیان کۆمەڵێ مین و بۆمبی دیکەیان له میحوه‌ری شنگال و مه‌خمووردا له‌ناو بردووە و، شنگالیش سه‌دا95ـی له مین و بۆمب پاكەوە كراوه‌ته‌وه.
لیوا (مه‌حموود كاكه‌یی) بە ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "ئەو حه‌فته‌کە تیمه‌كانمان له میحوه‌ری شنگال 75 بۆمبی چێنراو و دوو ڕوكێتی فرۆكەهاوێشتیمان له‌ناو برد؛ له میحوه‌ری مه‌خمووریشدا دوو گولله‌هاونمان پووچه‌ڵ كردەوە."
لیوا (مه‌حموود) ده‌شڵێت: "له شنگالیشدا تیمێكمان هه‌یه و، وا بەرەبەرە ناوچه‌كه له مین و بۆمبی چێنراوی تیرۆرستان خاوێن دەکەنەوە؛ تا ئێستا سەدا 90 تا 95ـی شنگالمان پاكەوە کردووە."
نەشوان بەرزنجی




