٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

دیسان یەختێکی پڕ لە کۆچەر کەوتە ژێر ئاو

سەرچاوە: KDP.info

ئیجە-KDP.info-  ئەمڕۆ دیسان یەختێکی پڕ لە کۆچەر، کەوتووەتە ئاوەکە ئیجە و، کۆچەرە یەختسوارەکان چواریان لێ خنکاوە و، پێنجیشیان لێ بێسەروشوێنە.

بەرپرسی نووسینگەی فدراسیۆنی پەنابەرانی سەرتاسەری عێراق لەھەرێمی کوردستان (ئامانج عەبدوڵا) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "ئەمڕۆ یەختێکی پڕ لە کۆچەر لە تورکیاوە بەرەو یۆنان بەڕێ کەوتووە، بەڵام بەرگەی شەپۆلی نەگرتووە و، کەوتووەتە ژێر ئاو؛ لەو بەڵایەدا چوار کۆچەر خنکاون و، پێنجی دیکەش بێسەروشوێنن."
دەیشڵێ ١٠ کۆچەریش لەو بەلایە ڕزگاریان بووە.
دیارە کۆچەرەکان، کوردی باشوری کوردستانیشیان لەگەڵدا بووە.

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار