ئەمەریکا بە فڕۆکەی بی ٥٢ لە داعش دەدات
__2016_04_09_h18m58s54__HK.jpg)
ئاژانسەکان-KDP.info- ئه‌مه‌ریكا بۆ کوتانی داعش، فڕۆكه‌ی بی52 دەنێرێتە بنكە سه‌ربازییەکە خۆی له قه‌ته‌ر
هه‌واڵگەی ڕۆیته‌رز بڵاوی كردووه‌ته‌وه، جه‌نه‌رال چارلز براون، فه‌رمانده‌ی ناوه‌ندی هێزی ئاسمانی ڕایگه‌یاند، به‌كارهێنانی فڕۆكه‌ی بی52، ئاماده‌یی ئه‌مه‌ریكا نیشان ده‌دات بۆ به‌رده‌وامیدان به ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ڕێكخراوی داعش و به‌ریگركردن له ناوچه‌كه.
ئه‌و فه‌رمانده‌یه ڕوونیشی كرده‌وه، له‌به‌ر چه‌ند هۆكاری ناتوانێت ژماره‌ی ئه‌و فڕۆكانه‌ی گه‌یێندراونه‌ته بنكه‌ی سه‌ربازی عودید له قه‌ته‌ر، ئاشكرا بكات.
فڕۆكه‌ی بی52 ستراتۆفۆرد، جۆره‌كه‌ی بۆینگه و هه‌شت بزوێنه‌ری سه‌ره‌كیی هه‌یه، 20 مووشه‌كی ناوەكیی پێ هەڵدەگیرێت.
درێژییه‌كه‌ی 48.5 مه‌تر و پانایی باڵه‌كانی 56.4 مه‌تره و خێراییه‌كه‌شی ده‌گاته 1037 كیلۆمه‌تر له كاتژمێرێكدا، كۆمپانیای بۆینگ ساڵی ١٩٥٥ ئه‌و فڕۆكه‌یەی ساز کرد؛ سێ جار گۆڕانكاری له دیزاینی فڕۆكه‌كه‌دا كراوه؛ ئەوەندەیش گه‌وره‌یە، ناتوانێت له هه‌موو فڕگەیە‌كدا بنیشێته‌وه.
بی52 گه‌وره‌ترین ئاسمانەچه‌كی ئه‌مه‌ریكایە؛ کە پڕچەک دەکرێ، كێشه‌كه‌ی ده‌گاته نزیكه‌ی 220 تۆن؛ دوو فڕۆكه‌ی ئێف16یش بەردەوام دەیپارێزن.




