شاندی هەرێم چاوى به ئەلحەكیم كهوت

بهغدا-KDP.info- له چوارچێوهی دیدار و كۆبوونەوەكانیدا لە شاری بەغدای پایتەختی عێراقی فیدراڵ، ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی 8 - 4 - 2016 (نێچیرڤان بارزانی) سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان و شاندی یاوەری، لەگەڵ (عەممار ئەلحەكیم) سەرۆكی ئەنجوومەنی باڵای ئیسلامیی عێراق دیدارێكی ئەنجام دا.
لە دیدارەكەدا بارودۆخی ناوچەكە و پەیوەندییەكانی نێوان هەولێر و بەغدا و چارەسەركردنی كێشە هەڵواسراوەكانی نێوان هەردوولا له ڕێگەی گفتوگۆ و دیالۆگهوه باس كران، هەروەها پەیوەندییەكانى نێوان گەلی كوردستان و لایهنه عیراقییهكان و پتەوكردنی زیاترى ئەو پەیوەندیانە؛ دووپات كرایەوە.
لە بەشێكی دیكەی دیدارەكەدا شەڕی دژی تیرۆریستانی داعش و هەماهەنگیی نێوان هەولێر و بەغدا و هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی، بەتایبەتیش لە ئازادكرنەوەی شاری مووسڵدا و بنبڕكردنی تیرۆر لە عێراق و پێكهاتەی نوێی حكوومەتی عێراق، تاوتوو كرا. ههروهها چەند بابەتێكی پەیوەندیار و دووپاتكردنەوەی مافە دەستووری و یاساییەكانی هەرێمی كوردستان لە پێكهاتەی نوێی حكوومەتی عێراق، لایەنێكی دیكەی دیدارەكە بوو.




