شاندی هەرێم جەختى لە مافە دەستووری و یاساییەكانی هەرێمی كوردستان كردهوه

بهغدا-KDP.info- له بهردهوامیى سهردانهكهیدا بۆ بهغدا؛ ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی 8 - 4 - 2016 (نێچیرڤان بارزانی) سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان و شاندی یاوەری لەگەڵ (حەیدەر عەبادی) سەرۆكوەزیرانی عێراقی فیدرال و ژمارەیەك لە بەرپرسانی حكوومەتی عێراق كۆبووەوە.
لە كۆبوونەوەكەدا باس لە پەیوەندییەكانی نێوان هەولێر و بەغدا و قەیرانی دارایی و چۆنیەتیی تێپەڕاندنی قەیرانەكە و، شەڕی دژی تیرۆرستانی داعش و ئازادكردنەوەی شاری مووسڵ لە تیرۆریستان و، هەمانگیی زیاتری نێوان هەرێمی كوردستان و بەغدا لەوبارەیەوە، گفتوگۆی لەسەر كرا.
لە بەشێكی دیكەی كۆبوونەوەكەدا باس لە پێكهاتەی نوێی حكوومەتی عێراق كرا و لەمبارەیەوە بەڕێز سەرۆك وەزیرانى ههرێمى كوردستان ڕاشكاوانە هەڵوێستی هەرێمی كوردستانی خستە ڕوو كە پێویستە مافی دەستووری و یاسایی هەرێم لەبەرچاو بگیرێت.




