٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

بنکەیەکی داعش لە میحوەری رۆژئاوای کەرکووکدا خاپوور کرا

سەرچاوە: KDP.info

رۆژئاوای کەرکووک-KDP.info-  بەرپرسی میحوەری رۆژئاوای کەرکووک، (د.کەمال کەرکووکی) رایدەگەیەنێ کە ئەمڕۆ لەنێوان گوبە و گەڕاو لە سنووری میحوەری رۆژئاوای کەرکووکدا بنکەیەکی داعش خاپوور کرا.

بەرپرسی میحوەری رۆژئاوای کەرکووک (د.کەمال کەرکووکی) رایگەیاند کە، ئەمڕۆ سەعات (١٤،٤٧)  خولەك، فڕۆکەکانی هاوپەیمانان بە هەماهەنگی تیمی هەواڵگری، بنکەیەکی تیرۆریستانی داعشیان لە نێوان گوبە و گەڕاو لە سنووری میحوەری ڕۆژئاوای کەرکووكدا بۆردومان کرد و، بنکەکەی داعش بەتەواوی خاپوور کرا.
(کەمال کەرکووکی) دەیشڵێ، ژمارەیەکی زۆری داعش لەو بنکەیەدا کوژران؛ خۆی بنکەکە داعش وەک کەپر دروستی کردبوو چەکی وەک دۆشکە و هاونیان لێ دانابوو بە مەبەستی بۆردومانکردنی سنوورەکانی هێزی پێشمەرگە.

هەواڵی پەیوەندیدار