"لە شنگالدا ئەوەی بچێتە ڕیزی حەشدیشەعبییەوە سووکایەتیی بە خوێنی شەهیدان کردووە"

هەولێر-KDP.info- فەرماندەیەکی هێزی پێشمەرگەی کوردستان دەڵێ: "ئەوەی عێراق نەیتوانی بە شنگالییەکانی بکات ئێستا لە ڕێگای پەکەکە و چەند هێزێکی دیکەوە دەیەوێ بیکات، بۆیە هەرکەسێک بچێتە ناو حەشدیشەعبی لەو سنوورە ئەوە سووکایەتییە بە خوێنی شەهیدان".
عەمید عێزەدین سادۆ، فەرماندەی هێزی پێشمەرگە لە شنگال بە ماڵپەڕی فەرمی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "ماوەیەکە چەند کەسێک لە شنگالدا دەستیان کردووە بە دروستکردنی هێزی حەشدیشەعبی و، خەڵک ناونووس دەکەن، جا هەرکەسیک لە ڕیزی حەشدیشەعبی ناوی خۆی تۆمار بکات ئەوە بێشک سووکایەتیی بە خوێنی شەهیدان کردووە؛ ئێمە خۆمان بە هەموو هێز و توانایەکەوە بەرگریمان لە شنگال کردووە و دەیکەین، ئێستا کەسانێک دێن بە ئاڵای عێراقەوە و لەژێر فەرمانی حکوومەتی عێراقدا دەست لە شنگال وەردەدەن، ئەوە سووکایەتییە بە شنگال."
ئەوەشی خستەروو: پارتی کرێکارانی کوردستان و لایەنەکانیش دیکەیش دەبێ دەسەت هەڵبگرن لە دروستکردنی فەوجی حەشدی شەعبی .
کارزان هەورامی




