"ئێران پشتیوانی له په‌یامی چاكسازییه‌كانی عه‌ممار حه‌كیم دەکات"

ئاژانسەکان-KDP.info- ئێران پشتیوانیی خۆی بۆ ئه‌نجومه‌نی باڵای ئیسلامی به سه‌رۆكایه‌تیی عه‌ممار حه‌كیم ڕاگه‌یاند، ئه‌مه‌ش رێك پێچه‌وانه‌ی ئه‌و هێڵه چاكسازییه‌یه كه سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق عه‌بادی بڕیاری له‌سه‌رداوه و له‌لایه‌ن ئه‌مەریكاوه پشتگیری كراوه.
له كاتێكدا ئه‌مریكا زه‌مینه‌ی خۆشكردوه بۆ پرۆژه چاكسازییه‌كه‌ی عه‌بادی له به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی نه‌یاره‌كانی له ڕێگه‌ی لێدوانه فه‌رمییه‌كانی به‌رپرسه ئه‌مەریكییه‌كان و هه‌روه‌ها كۆبوونه‌وه و گفتوگۆ تایبه‌ته‌كانی ئه‌م دواییه‌ی عه‌بادی له‌گه‌ڵ نێردراوی تایبه‌تی سه‌رۆك ئۆباما بۆ هاوپه‌یمانێتی نێوده‌وڵه‌تی (بریت ماكگورك)، به‌ڵام سه‌ركرده‌یه‌كی ئه‌نجومه‌نی باڵای ئیسلامی ئاشكرای كرد كه ئه‌نجومه‌نەکەیان پشتگیریی ئیرانی به‌ده‌ستهێناوه بۆ پڕۆژه‌كه‌ی عه‌مار حه‌كیم له‌باره‌ی ده‌سپێشخه‌ریی گشتگیر كه حه‌كیم پێشنیازی كردوه بۆ چاره‌ی قه‌یرانی ئێستای عێراق.
چاودێرانی سیاسی ڕایان وایە، ململانێی نێوان ئەمەریکا و ئێران لە عێراق ئاشکرایە و نیشانەیەکە لە گۆڕانکاری لە پەیوەندیی ئێران لەگەڵ لایەنە شیعەکان لە عێراق و دەڵێن، پشتیوانی و پشتگیریی ئێران لە عەممار حەکیم لە دژی حەیدەر عەبادی سەرۆکوەزیرانی عێراق، کاردانەوەی تارانە بەرامبەر پاڵپشتییەکانی ئەمەریکا لە عەبادی، بەوەی کە دەیەوێ بە ڕێکخستنەوەی سووپا، ڕۆڵی حەشدی شەعبیی لایەنگری ئێران لاواز بێت.




