هاوسەرۆکی کانتۆنی عەفرین، پاڵێوراوی ئەسەدە بۆ پەرلەمانی سووریا

ئاژانسەکان-KDP.info- هاوسەرۆکی کانتۆنی عەفرینی پەیەدە، کاندیدی بەشار ئەسەدە بۆ هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی سووریا کە بڕیارە لە ناوەڕاستی ئەم مانگەدا هەڵبژاردنی پەرلەمانی لە سەرتاسەری ئەو وڵاتە ئەنجام بدرێ.
(هێڤی مستەفا) هاوسەرۆکی کانتۆنی عەفرینی پەیەدە، کاندیدی بەشار ئەسەدە بۆ هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی سووریا و وێنەکانی لەگەڵ وێنەی بەشار ئەسەدی سەرۆکی ڕژێمی سووریا لە شارۆچکەی عەفرین و دیمەشقی پایتەختی ئەو وڵاتە دانراون.
بەگوێرەی میدیای حکوومەتی سووریا، (هێڤی مستەفا)، لە لیستی یەکێتیی ئافرەتانی سووریا خۆی بۆ ئەندامێتیی پەرلەمانی سووریا کاندید کردووە کە بڕیارە لە ناوەڕاستی ئەم مانگەدا هەڵبژاردنی پەرلەمانی لە سەرتاسەری سووریا ئەنجام بدرێ بە ڕۆژئاوای کوردستانیشەوە کە لە ژێر دەسەڵاتی پارتی یەکێتی دیموکراتی (پەیەدە) دایە و بەر لە ماوەیەک فیدراڵییەتیان لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی خۆیان ڕاگەیاندووە.




