٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

تا گەییشتنی هێزی زیاتر بۆ مەخموور، ئۆپەراسیۆنی ڕزگاركردنی مووسڵ ڕاگیراوە

سەرچاوە: KDP.info

رۆیتەرز-KDP.info- فەرماندەیەكی سوپای عێراق دەڵێت، تا گەییشتنی هێزی زیاتر بۆ مەخموور، ئۆپەراسیۆنی ڕزگاركردنی مووسڵ ڕاگیراوە. ژەنەراڵ (نەجم ئەلجبوور)، فەرماندەی هێزەكانی سوپای عێراق لە نزیك مەخموور، بە ئاژانسی "ڕۆیتەرز"ـی ڕاگەیاندووە، چاوەڕێی گەییشتنی هێزی زیاتر دەكەن تا لەو ناوچانە بمێننەوە كە ئاوان لە داعشی پاك دەكەنەوە.

(ئەلجبوور) ئاماژەی بەوەش كردووە، لە ماوەی سێ حەفتەی دەستپێكردنی ئۆپەراسیۆنی ئازادكردنی مووسڵ، تەنیا سێ گوند لە دەستی تیرۆریستانی داعش ئازاد كراون، چونكە ئەوان هێزێكی ئەوتۆیان نییە بۆ پاراستنی ناوچە ئازادكراوەكان. هەر بۆیە ڕایگەیاند، چاوەڕێی گەییشتنی چەند یەكەیەكی پۆلیسی نیشتمانی و شەڕكەری هۆزە عێراقییەكان دەكەن كە بڕیارە بگەنە ناوچەكە، بۆ ئەوەی دوای پێشڕەویی هێزەكانیان، لە ناوچەكە بمێننەوە و ئەركی پاراستنی لە ئەستۆ بگرن.

هەواڵی پەیوەندیدار