٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

شنگالی: سیستمی کارکردن لە وەزارەتی ناوخۆ بە ئەلیکترۆنی کراوە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-  وەزیری ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ڕایگەیاند، توانیویانە هەوڵی ٢٠ کەسی بیانی بۆ ساختەکردنی ڤیزا ئاشکرا بکەن و، گوتیشی، ئەگەرچی ئەمە دیاردەیەکی جیهانییە، بەڵام ئەوان بەپێی سیستمێک کە هەیانە تەواو ڕێیان لەوە گرتووە.
(کەریم شنگالی) گوتیشی، هەوڵیان داوە لە تەواوی وەزارەتەکەیاندا، کارکردن بەگوێرەی سیستمی ئەلیکترۆنیی بێ و قۆناغی نووسین لەسەر کاغەزیان تێپەڕاندووە.
ئەم لێدوانەی وەزیری ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ پێنجشەممە، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لە مەراسیمی بەخشینی خەڵات بە پۆلیسی هاوتوچۆی پاریزگای دهۆک.

هەواڵی پەیوەندیدار