مەكتەبی سەرۆك، سەرەخۆشی لە خانەوادەی شەهید حوسێن مامە تاڵب دەكات

بەڕێز خانەوادەی شەهید حوسێن مامە تاڵب بێسەری..
بە خەمەوە هەواڵی كۆچی دوایی خاتوو (چرۆ حوسێن تاڵیب رەشید بێسەری) خوشكی شەهیدی فەرماندە(حوسێنی مامە تاڵیبی بێسەر)ـیمان پێ گەیشت، هاوبەشی خەمتانین و خوای گەورە ئارامی و سەبووری بە هەموو لایەك ببەخشێ و خوالێخۆشبوویش بەر رەحمەتی خۆی بخات و بە بە هەشتی بەرینی شاد بكات.
انا للە وانا الیە راجعون
مەكتەبی سەرۆك




