ئانادۆڵو: فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا بارەگاکانی پەکەکەیان کردە ئامانج

هەولێر-KDP.info- فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا هێرشیان کردە سەر بنکەو بارەگاکانی پەکەکە لە ناوچەی زاب لە چیای قەندیل. ئەوەیش راگەیێندراوە کە فڕۆکە جەنگییەکان ئامانجەکانیان بە تەواوەتی پێکاوە.
بەپێی ئەو زانیارییانەی کە ئاژانسی ئانادۆڵوی حکوومەتی تورکیا لە سەرچاوە ئەمنییەکانەوە دەستی کەوتوون، لە دوای چاودێریکردنی ناوچەکە، دوێنێ هێرشی ئاسمانی لەلایەن فڕۆكە جەنگییەكانی توركیاوە کراوەتە سەر پەکەکە لە ناوچە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستان.
لەو هێرشانەدا کە فڕۆکە جەنگییەکانی جۆری (F-16) و (F-4 2020)ی سەر بە فەرماندەیی هێزی ئاسمانی تورکیا بەشدارییان تێدا کردووە، ئامانجەکان بە تەواوەتی پێکراون.
ئەوەش زانراوە کە کۆی گشتیی ئەو فڕۆکانەی لە هێرشەکاندا بەشدارییان کردووە ١٠ فڕۆکە بوون.




