٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

زانیاریی تایبەتیی ٥٠ ملیۆن ھاووڵاتیی تورک ھاککراون

سەرچاوە: KDP.info

 

ئاژانسەکان-KDP.info-  ژمارەیەک ھاککەر خشتەی زانیاریی تایبەتیی ٥٠ ملیۆن ھاووڵاتیی تورکیایان بڵاوکردەوە و بانگەشەی ھاککردنیان کرد.

 

 ئاژانسی ئەسۆشیەیتد پرێس ڕایگەیاند، ھاککەرەکان خشتەی زانیاریی تایبەتیی ٥٠ ملیۆن ھاووڵاتیی تورکیایان بڵاوکردەوە کە زانیاریی تایبەتی ئەو کەسانە لەخۆدەگرێت و لە ڕێگەی ھاککردنیانەوە بەدەست ھاتوون، لەوانە ڕەجەب تەیب ئەردوغان سەرۆککۆمار، ئەحمەد داود ئۆغڵۆ سەرۆکوەزیران و چەندین کەسی پلەداری سەربازی و حکومیی ئەو وڵاتە.

سەرچاوەکە ئەوەشی ئاشکرا کرد، کە زانیاری ١٠ کەسیان وەک نمونە وەرگرتووە و دوای بەراوردکردن لەگەڵ ڕاستییەکان و لێکۆڵینەوە، بۆیان دەرکەوتووە کە زانیاریی ٨ کەسیان بە تەواوی ڕاستە، بۆیە ئەنجامدانی ئەو هاککردنەئان پشتڕاست کردەوە و پێشبینییان کرد گروپێکی ھاککەری ئایسلەندی کارەکەیان ئەنجام دابێت.

تا ئێستا ھیچ بەرپرسێکی حکومەتی تورکیا لێدوانی لەسەر ئەم کارە نەداوە. پێشتر لە مانگی نیسانی ساڵی ڕابردوو، لە ڕێی ھاککردنی بەڕێوەبەرایەتیی دۆسیەی کەسیی حکوومەتی ئەمریکاوە، زانیاری و ناسنامەی ٢٢ ملیۆن فەرمانبەری ئەمریکا بڵاوکرایەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار