ئێران پەردە لەسەر ١٢ پڕۆژەی ئەتۆمیی نوێ لادەدات

ئاژانسەکان-KDP.info- سەرچاوەیەک لە ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمیی ئێران ڕایگەیاند وڵاتەکەی ١٢ پڕۆژەی ئەتۆمیی نوێ دەکاتەوە.
ئەسغەر زارعان یاریدەدەری سەرۆکی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمیی ئێران ئاشکرای کرد، سبەی پێنجشەمە پەردە لەسەر ١٢ پڕۆژەی ئەتۆمیی نوێ لادەدرێت،کە دەستکەوتن و لە نێویاندا ئامێری سەنتەرفیوجی پێشکەتووی تێدایە.
لە لێدوانێکدا لە ڕێورەسمی واژۆکردنی ڕێککەوتننامەی لێکتێگەیشتن و ھاوکاریی ڕێکخراوی ئەتۆمی، وتی "ئەو دەستکەوتانە پڕۆژەی ئەتۆمین و پەیوەندیدارن بەکەرتی تەندروستی و ناوەندی لێکۆڵینەوەکانی پیشەسازی نەوت و کارگە ئەتۆمییەکان و چەند بەشێکی دیکە". بە وتەی زارعان، ڕێوڕەسمی کردنەوەی ئەو پڕۆژە ئەتۆمییانە هاوکات دەبێت لەگەڵ ڕۆژی نیشتمانیی تەکنۆلۆژیا، هەربۆیە لەو ڕۆژەدا دەستکەوتەکان بە گرنگییەوە ڕادەگەیەنرێت.




