٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ئەنجومەنی ئاسایش پڕۆژەیەکی ڕووسیای بۆ بەشداریکردنی پەیەدە لە جنێڤ ڕەت کردەوە

سەرچاوە: KDP.info

 

ئاژانسەکان-KDP.info-  ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی، پڕۆژە بڕیارێکی ڕووسیای بۆ بەشداریکردنی پەیەدە لە گفتوگۆکانی جنێڤی تایبەت بە ڕەوشی سووریا رەت کردەوە.

 ڤیتاڵی چۆرکن، نوێنەری ڕووسیا لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، لەگەڵ ڕاگەیاندنی ڕەتکردنەوەی بڕیارەکە لەلایەن ئەنجوومەنی ئاسایشەوە، بڕیارەکەی بە ڕەتکردنەوەی ئەنجامدانی گفتوگۆی فرەلایەنە لەسەر بارودۆخی سووریا ناوبرد و وتی "ئەنجامدانی گفتوگۆی فرەلایەنە داواکاریی نەتەوە یەکگرتووەکان بوو بۆ ئاساییکردنەوەی بارودۆخ لە سووریا"، هەربۆیە، ڤیتاڵی چۆرکن، بڕیارەکەی ئەنجومەنی ئاسایشی بە دژی بڕیاری پێشتری نەتەوەیەکگرتووەکان وەسف کرد و پێی وابوو

بەو شێوەیەگفتوگۆکان نابنە ھۆی بەرقەراربوونی ئاشتی لە سووریا.

لەلایەکی دیکەوە، سێرگی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی ڕووسیا ڕایگەیاندووە، بەر لە 11ی نیسان،کە خۆلێکی دیکەی گفتوگۆکانی تایبەت بە ئاشتی لە سووریا، لە جنێڤ دەست پێدەکاتەوە، ستیڤان دیمستۆرا نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ کاروباری سووریا سەردانی مۆسکۆ دەکات و گەشبینە بەو سەردانە کە گۆڕانکاریی گەورەی لێ بکەوێتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار