٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

عەبادی لەگەڵ سەرۆكی فراكسیۆنەكاندا كۆ دەبێتەوە

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا-KDP.info- ئەندامێكی كورد لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایدەگەیێنێت، بڕیارە (حەیدەر عەبادی) لەبارەی كاندیدەكان بۆ حكوومەتی تەكنۆكرات، لەگەڵ سەرۆكی فراكسیۆنەكانی نێو ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق كۆ ببێتەوە.

(نەجیبە نەجیب)، بە ‌ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: "ئەمڕۆ چوارشەممە بڕیار وایە سەرۆكوەزیرانی عێراق (حەیدەر عەبادی) لەگەڵ تەواوی سەرۆكی فراكسیۆنەكانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق كۆ ببێتەوە".

ئەو ئەندامەی ئەنجوومەنی نوێنەران گوتیشی: "كۆبوونەوەكە تایبەتە بە كابینەی نوێی حكوومەت، چونكە (حەیدەر عەبادی) بە تەنیا هەڵەبوو لە دیاریكردن و شێوازی ناردنی ناوەكان بێ كوتلە سیاسییەكان، لەبەر ئەوەی شیعە و سوننە و كوردیش ناڕازین و، ماوەیەكی كورتیش ماوە تا حەفتەی داهاتوو پێویستە دەنگ لەسەر كابینەی تازە بدرێت و پێویستە كابینە نوێیەكە‌ لە هەموو لایەك پێك بێت، بۆیە دەبێت رێككەوتن بكرێت و جارێكی دیكە (عەبادی) نامەیەكی فەرمی ڕەوانەی پەرلەمان بكات".

 

نەشوان بەرزنجی

هەواڵی پەیوەندیدار