٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

لێكۆڵینەوە لە چۆنیەتیی تەقاندنەوەی بیرەنەوتەكەی خەبازە بەردەوامە

سەرچاوە: KDP.info

كەركووك-KDP.info- ئەندامێكی لیژنەی نەوت و گاز لە ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك دەڵێت، یەكێك لە بیرەنەوتەكانی كێڵگەی خەبازەی شاری كەركووك تەقییەوە و، لێكۆڵینەوەیش لە هۆكاری تەقینەوەكە بەردەوامە.

(فوئاد حوسێن)، بە ماڵپەڕی‌ فەرمیی پارتی‌ دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: "درەنگانی دوێنێ شەو، ‌بیرەنەوتی ژمارە شەش لە كێڵگەی خەبازە تەقییەوە، ئێستایش دەستمان بە لێكۆڵینەوە كردووە بۆ ئەوەی هۆكاری تەقینەوەكەی بزانین، بۆیە بەردەوام لەگەڵ كێڵگەی نەوتی باكوور لەسەر هێڵین، ئەوانیش باسیان لەوە كرد كە تەقینەوەكە بەدەرە لە هۆكاری تەكنیكی".

(حوسێن) گوتیشی: "كێڵگەی خەبازە كە یەكێكە لە كێڵگە نەوتییە بەهێزەكانی پارێزگای كەركووك و دەكەوێتە نزیكەی 25 كیلۆمەتری خوارووی ئەو پارێزگایە، گرینگییەكەی لەوەدایە ئەم بیرە غازیشی لەگەڵدایە، هەروەها پاراستنەكەیشی لە ئەستۆی هێزەكانی پێشمەرگەدا نییە، بەڵكە لە ئەستۆی پۆلیسی كۆمپانیای نەوتی باكوورە كە سەر بە بەغدان".

 

نەشوان بەرزنجی

هەواڵی پەیوەندیدار