ئه‌ردۆغان هه‌ڕه‌شه‌ی وه‌رگرتنه‌وه‌ی ڕه‌گه‌زنامه له لایه‌نگرانی په‌كه‌كه ده‌كات

هه‌ولێر-KDP.info- سه‌ركۆماری توركیا(ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان)، له ڕێی پێشنیازێكه‌وه، هه‌ڕه‌شه‌ی وه‌رگرتنه‌وه‌ی ڕه‌گه‌زنامه‌ی وڵاته‌كه‌ی له لایه‌نگرانی پارتی كڕێكارانی كوردستان(په‌كه‌كه) ده‌كات، كه ساڵانێكه له‌گه‌ڵ توركیادا له شه‌ڕدایه.
سه‌ركۆماری توركیا ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، له ئانكارا رایگه‌یاند، ''بۆ ئه‌وه‌ی چی دی ئازارمان نه‌ده‌ن، پێویسته‌ڕێكارگه‌لی پێویست بگرینه به‌ر، به سه‌ندنه‌وه‌ی ڕه‌گه‌زنامه‌یشه‌وه له لایه‌نگرانی ئه‌و ''گرووپه تیرۆریستییه''؛ وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك به په‌كه‌كه.''
(ئه‌ردۆغان) هه‌روه‌ها گوتی، ''ئه‌و خه‌ڵكانه مافی ئه‌وه‌یان نییه هاووڵاتی توركیا بن، ناچار نین ئه‌وانه قه‌بوول بكه‌ین كه خیانه‌ت گه‌ل و وڵاته‌كه‌یان ده‌كه‌ن.''
(ئه‌ردۆغان) هه‌ر سازشكردنێكیش له پرسی ململانێ له‌گه‌ڵ په‌كه‌كه‌دا ڕه‌ت ده‌كاته‌وه، كه ئۆباڵی چه‌ندان هێرشی خۆكوژی و ته‌قینه‌وه‌یان له‌م جه‌ند حه‌فته‌یه‌ی دواییدا له خاكی توركیادا گرتووه‌ته ئه‌ستۆ.
سه‌ركۆماری توركیا هاوكات داوا ده‌كات، پارێزبه‌ندی له په‌رله‌مانتارانی كورد بستێندرێته‌وه، تا ولاته‌كه‌ی بتوانێ له كاتی پڕۆپاگنده‌یان بۆ ''توندڕۆیی''، بیاندا به دادگا




