٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

زانکۆی ئەمەریکا لە کوردستان-دهۆک، کارێکی گەورەی مرۆڤانەی کرد

سەرچاوە: KDP.info
 
دهۆک-KDP.info-  زانکۆی ئەمریکا لە کوردستان-دهۆک، بە دامەزراندنی سەنتەرێکی تایبەت، ھاوکاری و کۆمەک پێشکەش بەو ئاوارانەی خەڵکی سووریا و ناوەڕاست و باشووری عێراق دەکا وا لە ھەرێمی کوردستاندا نیشتەجێنە.

 

ئەو سەنتەرە تایبەتە کە لەلایەن خێرخوازانی ھەرێمی کوردستانەوە، ھاوکاری و پاڵپشتی دەکرێت، ئامانجی ئەوەیە، ھاوکارییەکی ئەو ئاوارانە بکات وا لە چەکدارانی داعش ڕزگاریان بووە و، پێویستیان بە چاودێریی تەندورستی ھەیە.

 ئەو سەنتەرە ھەوڵیش دەدات یارمەتیان بدات تاوەکو ژیانیان دامەزرێننەو؛ لەگەڵ ئەوەشدا سەنتەرەکە، هاوکارییەکیشی تەرخان کردووە بۆ خوێندکارە ئاوارەکانی سەرجەم قۆناغەکان، تا لە خوێندنەکەیان دانەبڕێن؛ جگە لەوەیش هەم کەلوپەلی پێویست بۆ قوتابخانەکان دابین دەکا و، هەمیش کۆرسی تایبەتی بۆ ئەو ئاوارانە دەکاتەوە کە لە ئامادەییدا دەخوێنن و، هەوڵ دەدا پاش خوێندنەکەیشیان کارێکیان بۆ بدۆزێتەوە.

وەک یەکەم ھەنگاویش، مەسعوود بارزانی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، خەرجی خوێندنی ٧٠ قوتابییە ئاوارەی بێسەمیان (بێسەرپەرشت)ی گرتووەتە ئەستۆ؛ دیارە لاوانی ئاوارەی کەمپنشین لە پلان و پرۆژەکانی زانکۆ ئەمریکاییانییەکەی کوردستان لە دھۆک ئاگادار دەکرێنەوە؛ دیارە زیاتر لە ٢ھەزار لاوی ئاوارە خۆیان گورجەوە کردووە لە کۆرسەکانی دامەزراوەکەدا بەشداری بکەن.

سەبارەت بە ئامانجی کردنەوەی ئەو سەنتەرە، د. ڕانیا مەجید، بەڕێوەبەری ئەو سەنتەرە ڕایگەیاند زانکۆ ئەمریکاییانییەکەی کوردستان لە دھۆک، زۆر خەمی مافی مرۆڤ و ڕەوشی مافی مرۆڤیەتی؛ د. ڕانیا مەجید دەڵێ: "لەسەر ئەو بنەمایەش، ئێمە لەم زانکۆیە بەرپرسیارەتیی خۆمان جێبەجێ دەکەین، بە مەبەستی باشترکردنی ڕەوشی ئاوارەکان، کە زۆربەیان قوربانیی دەستە دڕندەەکەی داعشن. ماوەیەک لەمەوبەر، زانکۆکە، کۆنفرانسێکی نێودەوڵەتیی ساز کرد و، باسی پێشێلکرانی مافی کەمینەکانی عێراقی کرد. ئێستا زانکۆی ئەمریکاییانییەکەی کوردستان لە دھۆک ٣٠٠ قوتابیی وەرگرتووە؛ مەسعوود بارزانی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان مانگی ئاداری ئەمساڵ بە فەرمی ئەو زانکیەی کردبوویەوە."

هەواڵی پەیوەندیدار