٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

لە هیندستان، ئەكتەرێكی سینەما بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆككۆماری كاندید دەكرێت

سەرچاوە: KDP.info

ئاژانسەکان-KDP.info-  سیاسیەتوانێكی هیندستان ئاشكرای كرد، بۆ هەڵبژاردنی ساڵی داهاتووی وڵاتەكەی ئەكتەرێكی بەناوبانگی سینەمای هیند كاندید دەكرێت.

 

ئاژانسی هەواڵی زە نیوز هیند، لە زاری (ئەمەر سینگ) سیاسەتوانی هیندییەوە بڵاوی كردەوە كە ئامیتا باچان، ئەكتەری بەناوبانگی سینەمای هیند، لەلایەن سەرۆكوەزیرانی ئەو وڵاتەوە بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆكایەتی كۆمار كاندید دەكرێت.

 

بەپێی سەرچاوەكە، ساڵی داهاتوو خولی سەرۆكایەتیی (پەرناب موكرجی)، سەرۆككۆماری هیندستان كۆتایی دێت و (نارندرا مودی) سەرۆك وەزیران، بەنیازە (ئامیتا باچان) وەك كاندید بناسێنێت بۆ وەرگرتنی ئەو پۆستە. ئەمە لەكاتێكدایە كە ئەمیتا باچان، بێئاگابوونی خۆی لەو هەواڵە ڕاگەیاندووە. جێی باسە، باچان لە ساڵی 1984 دەنگی پێویستی بەدەست هێنا بۆ چوونە ناو پەرلەمانی هیندستان، بەڵام دوای سێ ساڵ وازی لە ئەندامێتی پەرلەمانی وڵاتەكەی هێنا. ناوبراو كە ئێستا لە تەمەنی 70 ساڵیدایە، لە ساڵی 1969ی زاینییەوە وەك ئەكتەر لە سینەمای ئەو وڵاتەدا دەركەوت.

هەواڵی پەیوەندیدار